د.خالس قادر: چاوەڕێی نوێنەری سەندیکاکان دەکەین بۆ دەستکردن بە داخستنی نۆرینگە نایاساییەکان لەکوردستاندا

هه ولێر- تایبەت بە KDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان د.خالس قادر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info رایگەیاند: لیژنەیەک پێکھاتووە بۆ داخستنی نۆرینگەنا یاساییەکان لە کوردستان، بەڵام چاوەڕێی نوێنەری سەندیکاکان دەکەین، بۆئەوەی بێن بەشداری لەم لیژنەیە بکەن، چونکە پێویستە نوێنەری سەندیکای دەرمانسازان و نوێنەری سەندیکای کارمەندان لەم لیژنەیە ھەبێت.
د.خالس قادر گوتیشی: ھەرکاتێك سەندیکاکان نوێنەری خۆیان دیاری بکەن لیژنەکە دەستبەکار دەبێت، چونکە وەزارەت بڕیاری لە سەر داوە و چاوەڕان دەکرێت لەم ھەفتەیە دەستبەکارەکانیان بکەن.
خالس راشیگەیاند: ھەموو نۆرینگەکان لەرێی راگەیاندنەکان ئاگادارکراونەتەوە.
سەبارەت بە ڕێژەی حالەتەکانی توشبووان بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: تاوەکو ئێستا 20 حالەت تۆمارکراوە و سەرجەمیان لە شاری سلێمانییە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لە ھەولێر و دھۆک تا ئێستا ھیچ حالەتێک تۆمار نەکراوە.
زیاتر لەچوار ھەزار نۆرینگەی نایاسایی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و ماوەیەک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا سەرجەم ئەو نۆرینگانە دابخرێن.
بڵند ئیبراھیم




