٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یاسین مەجید: پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا بەرەو کرانەوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

عێراق –  KDP.info /  پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا بەرەو کرانەوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێت، کێشە و گرفتەکانى نێوان هەردوولا لەم چەند رۆژەى داهاتوودا یەکلاببێتەوە، یاسین مەجید سەرکردە لەدەوڵەتى یاساى سەر بەنوورى مالیکى بە رۆژنامەى زەمانى لەندنى راگەیاند: هەموو کاتێک لە گشت  بارودۆخە سەختەکان دا، پەیوەندى نێوان هەردوولا هەبووە و بەردەوام نامە لەنێوان هەرێمى کوردستان و بەغدا ئالوگۆر کراوە و هەڵویست و را لە گەڵ یەکتر خراونەتەروو، ئێستاش لەلایەن هاریکارانمانەوە بەردەوام  نامە ئاراستەى یەکتر دەکەین و  دیداریش دروست بووە، یاسین مەجید راشیگەیاند:  پێم وایە پێشکەوتنێکى باش لە ئاساییکردنەوەى بارودخەکە و بەرەو پێشوەچوونى پەیوەندییەکان هاتۆتە ئاراوە و چاوەڕوان دەکرێت بەمنزیکانە بەیەکجارى کۆتایى بە کێشەکانى نێوان بەغدا و هەولێر بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار