دەوڵەتى یاسا: باشبوونى پەیوەندى عێراق لەگەڵ تورکیا و قەتەر رەتدەکاتەوە

عێراق – KDP.info / دەوڵەتى یاساى سەر بەنوورى مالیکى باشتربوونى پەیوەندییەکانى لەگەڵ تورکیا و قەتەر رەتکردەوە و ئەو وڵاتانەشى بە کوشتنى هاووڵاتیانى عێراقى تۆمەتبارکرد، سەرکردەى دەوڵەتى یاسا حەیدەر عیبادى بەشەفق نیوزى راگەیاند: پرسى پەیوەندییەکانى عێراق لەگەڵ وڵاتانى درواسێى زۆر هەستیارە و ئێمە دەخوازین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ گشت وڵاتان بەرەو پێشەوە بچێت، تەنیا تورکیا و قەتەر نەبێت، عیبادى راشیگەیاند: هەریەکە لە تورکیا و قەتەر گرووپى چەکدارى توندەرو رەوانەى عێراق دەکەن و هاووڵاتیانمان دەکوژن ، ئەم جۆرە مامەڵەیەش، رەتدەکرێتەوە، دەوڵەتى یاسا نایەوێت پەیوەندییەکانى عێراق لەگەڵ قەتەر و تورکیا بەرەو پێشەوە بچێت.




