٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 16/2/2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز غه‌فور مه‌خموری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كه‌ پێكهاتبوو له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی .

له‌ دیدارێكدا ، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیه‌كه‌ی و ئه‌و بڕیار و راسپاردانه‌ی كه‌ لێی ده‌رچوون پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك بارزانی كرد .

سه‌رۆك بارزانی وێرای پیرۆزبایی كردن له‌ سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان ، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له‌ خزمه‌تكردنی ره‌وتی ژیانی سیاسی و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و پاراستنی یه‌كریزی و هاوخه‌باتی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان .

هەواڵی پەیوەندیدار