بارزانی: پێویسته هێزو لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی باڵای كوردی پارێزگاری له یه‌كێتی و یه‌كریزی خۆیان بكه‌ن

ئه‌مرۆ شه‌ممه 16/2/2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردی سوریا كۆبووه‌وه . له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردی سوریا زۆر به وردی باسیان له بارودۆخی سیاسی و عه‌سكه‌ری و ئه‌منی و ئابووری سوریا به گشتی و ره‌وشی كوردانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌تی كرد ، له به‌ر رۆشنایی ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌م وڵاته‌دا ڕووده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی كورد له سوریا دووپاتكرده‌وه له پێناو گه‌یشتن به ماف و داخوازییه ره‌واكانیان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته هێزو لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردی پارێزگاری له یه‌كێتی و یه‌كریزی خۆیان بكه‌ن و رێ له هه‌ر هه‌ڵوێستێك بگرن كه ببێته مایه‌ی تێكچوونی ئه‌و یه‌كریزییه ، چونكه هه‌ر به‌و یه‌كریزییه‌ی خۆیان ده‌توانن ماف و داخوازییه‌كانیان بهێننه‌دی .
تاوتوێكردنی ره‌وشی په‌ناهه‌نده‌كانی سوریا له هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو و له‌م رووه‌وه شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردی سوریا سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و بایه‌خه به‌رده‌وامه‌ی كه به په‌ناهه‌نده‌كان ده‌یدات له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و هاریكاری پێویست و سه‌رۆك بارزانی_ش ئه‌م بایه‌خ و هاریكارییه‌ی به ئه‌ركێكی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی دانا .




