پۆلیسی هەولێر: عەرەبێك كیلۆیەك زێڕ و 30 هەزار دۆلاری دزیوە

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ئەمڕۆ ئێوارە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد کە عەربێکیان دەستگیر کردووە، بە تۆمەتی دزینی زێڕو بڕێک پارە. لەمبارەوە سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، كەسێكی عەرەبی دانیشتووی بەحركەی سەر بە پارێزگای هەولێریان دەستگیركرد كە لە گەڕەكی بەختیاریی ئەو شارە دزیی لە سێ ماڵ كردووە و بێجگە لە دزینی بڕێك پارە، نزیكەی كیلۆیەك زێڕیشی بردووە.
لەمبارەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمیدی مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت ڕایگەیاند: بەشی نەهێشتنی تاوانی سەر بە پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هاووڵاتییەكی عەرەبیان قۆڵبەست كردووە كە لە گەڕەكی بەختیاریی شاری هەولێر دزیی لە سێ ماڵ كردووە و وێڕای بردنی نزیكەی كیلۆیك زێڕ، بڕێك پارەیشی دزیوە.سەربارەت بە شوێن و رەگەزی تاوانبارەکە عەمید عەبدولخالق رونیشی كردەوە تاوانبارەكە خەڵكی شاری موسڵە و ماوەیەكە لە بەحركە دادەنیشێت، دوكانێكی مۆبایلیشی بڕیوە كە بایی 30 هەزار دۆلار مۆبایلی تێدا بووە و ئێستایش دانی بە تاوانەكانی داناوە و بە گوێرەی یاسای سزادانی عێراقی ئیجرائاتی پێویستی لەگەڵدا دەكرێت.
لەم ماوەیە ژمارەیەک دزی لە شاری هەولێر کراوە، راستە پۆلیس توانیویەتی بەشێکی زۆری ئەو دزیانە ئاشکرا بکات و تاوانبارەکانیش بگرێت، بەڵام بەهۆی کرانەوەی رێگەی هاتوچۆ ونیشەتەجێ بوونی عەرەب لە ناو شارەکانی کوردستان رێژەی دزی زیادی کردووە.




