٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دانیشتوانی ئەو قەزاو ناحیانەی لە سەردەمی رژێمی بەعس زیانیان پێگەیشتووە، 25 ملیۆن دنیاریان وەكو پێشینەی خانووبەرە پێدەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە / kdp.info دوێنێ لە پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان پرۆژە  بودجەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان پەسەندكراو بەپێی گوتەی شارەزایان و ئەندامانی پەرلەمان لەو پرۆژەكە كۆمەڵێك بڕگە و بابەتی گرنگی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كوردستانی تێدایە، یەكێكیش لەو بڕگانە بەردەوامبوونی پێدانی پێشینەی خانووبەرەو هاوسەرگیرییە.
ئامینە زەكی ئەندامی  فراكسیۆنی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ kdp.info  گوتی: لە پرۆژە بودجەی ئەمساڵ كۆمەلێك بڕگە و مادەی گرنگی تێدایە كە یەكێك لەوانە بەردەوامبوونی پێدانی پێشینەی خانووبەرەو هاوسەرگیرییە، كە ئەمساڵیش پێشینەی هاوسەرگیری وەكو خۆی  پێنج ملیۆن دینارە و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانیش لەو بڕە پارەیە دەبەخشرێن هەروەها بەهەمان شێوەی پێشینەی خانووبەرەش بۆ هاووڵاتیان بەردەوامی دەبێت و لەسەنتەری پارێزگاكان 20 ملیۆن دینارە، بەڵام بۆ ئەو هاووڵاتیانەی دانیشتووی  ئەو قەزا و ناحیانەن كە لە سەردەمی رژێمی بەعس  رووخاون، بەشێوەیەك لە شێوەكان زیانیان پێگەیشتووە بڕی 25 ملیۆن دیناریان وەكو پێشینەی خانووبەرە پێدەدرێت.
بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار