مەحمود عوسمان: بریارە سبەی بارزانی لە گەڵ پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکانی بەغدا کۆبێتەوە

هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ بڕیارە سبەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکانی بەغدا کۆبێتەوە و رەچاودەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا باسی رەوشی عێراق بە گشتی و کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان وبەغداش بکرێت.
د.مەحمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.infoرایگەیاند: بڕیارە سبەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە گەلڵوەزیر و پەرلەمانتارە کوردەکانی بەغدا کۆبێتەوە و چاوەروان دەکرێت لەم کۆبوونەوەیە باسی رەوشی عێراق بە گشتی و کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بکرێت، ھەروەھا بڕیارە دەستپێشخەرییەکی دیکە پێشکەش بکرێت بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکان، چونکە ھاوپەیمانی نشتیمانی وڕەوتی سەدروعێراقییە سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، بۆیە سبەی کۆدەبینەوە و رای خۆمان لەبارەی ئەو ڕەوشە دەخەینە ڕوو.
د.مەحمود عوسمان گوتیشی: ئێستا گرنگە لایەنەکان کۆببنەوە، چونکە ڕێککەوتن ھەیە، بەڵام پێویستە ئەم ڕێککەوتنانە جێبەجێ بکرێن، بۆ ئەمجۆرە دانیشتانە باشە بۆ ئەوەی دیراسەی رەوشەکە بکەن و ھەوڵبدەن ڕێککەون بۆ جێبەجێکردنی ئەورێککەوتنانەی لەنێوانیاندا مۆرکراوە.
بڵند ئیبراھیم




