٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئازاد ئەبوبەکر: تەنیا لیستی دەولەتی یاسا داوای کەمکردنەوەی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستانە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - تایبەت بە  KDP.info/ ئەندامێکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، تاوەکو تەوافق لە نێوان کوتلەکان نەکرێت، دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە نادەن، ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا لیستی دەولەتی یاسا بە ئاشکرا لەگەڵ کەمکردنەوەی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستانە.

ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق لە نێوان کوتلەکان بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ھیچ ڕێککەوتنێک.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: تاوەکو ڕێککەوتن لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجە نەکرێت دەنگی لەسەر نادرێت.

ئەبوبەکر رونیشیکردەوە: تەنیا لیستی دەولەتی یاسا بە ئاشکرا لە گەڵ کەمکردنەوەی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستانە لە 17% بۆ 13%، بەڵام رەنگە لە کوتلەکانی دیکەش ھەبن باسی بەڵام ئەوە باس نەکەن، بۆیە ئێمە بەھیچ شێوەیەک رازی نابین بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان کەمبکرێتەوە و رێگەش نادەین کەمکردنەوەی بەشە بودجەی ھەرێمی بخرێتە دەنگدانەوە، چونکە گەر خرایە دەنگدان، رەنگە دەنگی پێویست بەدەست بێنیت و ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی کوتلەکانی دیکەش دەنگ بەکەمکردنەوەی بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار