کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی نوێی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە رەنگەتا چوارشەممە بەردەوام دەبێت

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / فازل ئیبراھیم بەرێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: ھەرێمی کوردستان ئەم شەو دەکەوێتە ژێرکاریگەری پاڵەپەستۆیەکی نزم لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت بەھۆی کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە کەشوھەوا نا سەقامگیریەک بەخۆیەوە ببینێت و ببێتە ھۆی باران بارینێکی کەم.
فازل ئیبراھیم گوتیشی: رەنگە کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام بێت و رۆژی پێنج شەممە کەشوھەوا ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام باران بارینەکە کەمە و پلەکانی گەرماش وەک خۆی دەبێت.
ئیبراھیم رونیشیکردەوە لە شاری ھەولێر لەسەرەتای وەرزی زستانی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 363,6 ملم باران باریوە.




