٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جوردی تیجیل جاس: بارزانی وەك سەرۆكی دەوڵەتی كوردی ڕەفتاردەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسێكی نێودەوڵەتی بارودۆخی سوریا دەبێت بەوردی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، ئەوەش دەخاتەڕوو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە شێوەی بارودۆخەكە مامەڵەدەكات كە ئەوەش هەنگاوێكی زیرەكانەیە.

ئاژانسی middle-east-onlineلەڕاپۆرتێكدا دەربارەی بارودۆخی سوریا ئەوە دەخاتەڕوو كە لە هەرێمی كوردستانەوە یارمەتی تەواوی ئەو پەنابەرانە دەدرێت كە لەخاكی سوریاوە دێنە هەرێمی كوردستان ئەوەش تەواو هەنگاوەكان بەرەوپێشەوە دەبات، بۆ ئەوەی یەك ڕیزی لە نێوان كورد دروست ببێت.

 لەو ڕاپۆرتەدا لێدوانی جوردی تیجیل جاس شارەزا لە بواری سوریا وەرگیراوە، دەڵێت: بارزانی وەك سەرۆكی دەوڵەتی كورد ڕەفتاردەكات و دەیەوێت وەك ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەرپرسیاریەتی خۆی بكاتە پەیامێك .

هاوكات ئەو ئاژانسە ئەوە دەخاتەڕوو كە بارزانی هەوڵەكانی خۆی بەردەوام كردووە بۆ یەكخستنەوەی سەرجەم پارتەسیاسییەكانی كوردستانی ڕۆژئاوا ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر بەهێزبوونیان لە ناوچەكەدا .

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار