٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دادوەرى ناسنامەى شارستانى لە دادگاى کەرکووک تیرۆر کرا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکوک –  KDP.info /  سەرچاوەیەکى ئەمنى  لەپارێزگاى کەرکوک رایگەیاند: دادوەرى ناسنامەى شارستانى لە دادگاى کەرکووک، ئەمڕۆ بەیانى لە رێگاى تەقینەوەەى بۆمبێکى لیکێنراو بەئۆتۆمبێلەکەیەوە تیرۆر کرا، سەرچاوەکە بە بەغدادییە نیوزى راگەیاند: دادوەر ئەحمەد عەباس کاتێک لەگەڵ کورەکەى لە نێو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگاى سلیمان بەگ بوونە، بۆمبێکى لکێنراو  بە ئۆتۆمبێلەکەى تەقییەوە ولە دەرنجامدا، خوى کوژرا و کوڕەکەشى بەسەختى برینداربوو ، سەرچاوەکە راشیگەیاندووە: کردەوەکە تیرۆریستان ئەنجامیان داوە و دواى تەقینەوەکەش پۆلیس ناوچەکەى گەمارۆداوە و پەراوى لێکۆلێنەوەى بۆ رووداوەکە، کردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار