Kdp.info دەقى داواکاریەکى لایەکانى عێراق و ئەمەریکا بۆ سەرۆک بارزانى ئاشکرادەکات

_KDP.info هەولێر _ بەپێى قسەى یەکێک کۆبوونەوەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى کوردستان، دەستپێشخەریەک دراوەتە سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ دەرباز بوونى قەیرانى ئێستاى عێراق.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەییەکى لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان ئەنجام دا لەو کۆبوونەوەیەدا زۆر تەوەرەى گرنگ باسکراوە، کە پەیوەندى بە گۆڕانکارییەکانى ناوچەکەوە هەیە، لەمبارەوە کەرخى ئاڵتى بەرماغ سەرۆکى بزوتنەوەى دیموکراتى تورکمان دەستپێشخەرییکى نوێى بۆ Kdp.info لەلایەن لایەنەکانى عێراق و ئەمەریکاوە بۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات، دەڵێت " لەلایەن چەندین لایەنەوە داواکارییەک دراوەتە سەرۆکى هەرێم، ئەوانیش بریتین لە هێزەکانى ناوعێراق و مەرجەعیەتى شیعەکان و ئەمەریکاوە، داوا لە سەرۆکى هەرێم کراوە کە دووبارە دەست پێشخەرییەکى دیکە پێشکەش بکات بۆ دەربازبوون لە قەیرانى ئێستاى عێراق ".
گوتیشى " ئەو داواکارییە دواى ئەوە دێت کە سەرجەم هێزە سیاسییەکانىعێراق سەرجەم ڕێگاکانیان تاقیکردەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە پێشبینى دەکرێت دەستپێشخەرى دووەم لە هەولێر ئەنجام بدرێتەوە".
کارزان هەورامى




