٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژنامەیەک : تورکیا دەستبەردارى پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان نابێت

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا –  KDP.info /  رۆژنامەیەکى نیودەوڵەتى ئاماژەدەدات کە پەیوەندى بەهێزى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان، ئەمەریکاى نیگەران کردووە، رۆژنامەى ئەنتەرناشیونال نیوزى پاکستانى بڵاویکردەوە: تورکیا لە توندو تۆڵکردنى پەیوەندییەکانى لە گەڵ هەرێمى کوردستان بەردەوامە، لەو باریەوە گوێ بە حکومەتى فیدراڵ و بۆچوونەکانى ئەمەریکا نادات، رۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە کە سەرۆک وەزیرانى تورکیا رەجەب تەیب ئەدۆغان رایگەیاندووە: ئەو چاوەڕى رێککەوتنى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ ناکات، لە بارەى پەسەندکردنى یاساى نەوت و گازى عێراق، تورکیا ئەوە بەمافى هەرێمى کوردستان دەزانێت بەپێى یاس و دەستوور، نەوت رەوانەى تورکیا بکات بۆ پاڵاوتنى، رۆژنامەکە راشیگەیاندووە: کە ئەمەریکا نیگەرانە لەبارەى چوونە پێشەوە ئەو پەیوەندییانە، کە واى دەبینێت نا ئارامى لەپەیوەندییەکانى عێراق و تورکیاى لێدەکەوێتەوە، بەڵام تورکیا پێچەوانەى داخوازییەکانى ئەمەریکا مامەڵە دەکات، لە دواى لێدواى ئەردۆغانیش لەوباریەوە رایگەیاندووە، سەبارەت بە پەیوەندییکانمان لەگەڵ هەرێمى کوردستان نیگەرانى لاى ئەمەریکا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار