٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرتانیا: تەنها کێشى یەک قاچى ئافرەتێک (108) کیلۆ گرامە

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا –  KDP.info /  ئافرەتێکى بەریتانى تووشى نەخۆشییەکى کەم وێنە بووە، تەنها کێشى یەک قاچى گەیشتۆتە (108) کیلۆ غرام، رۆژنامەى سەنى بەریتانى بڵاوى کردەوە، ماندى سیلارزى تەمەنى (38) ساڵ، سەرەراى ئەوەى کە کێشى خۆى ئاساییە، بەڵام قاچەکانى تووشى جینێکى هەستیار بوونە واى کردووە کیشى قاچەکانى بەرزبێتەوە، ئێستا تەنها کێشى یەک قاچى گەیشتۆتە(108) کیلۆ گرام، سەرەتا ماندى سیلارز هەستى کردووە قاچەکانى تووشى نەخۆش بوونە، ئەو کاتەى لە ساڵى 2010 کێشى قاچەکەى 32 کیلۆگرام  بووە و سەردانى پزیشکى کردووە و چاندنیان  بۆ کردووە و دواتر رۆژ لەدواى رۆژ کێشى قاچەکانى زیادى کردووە، تا گەیشتۆتە  (108) کیلۆ گرام، شایەنى باسە: ماندى سیلارز  ئێستا لەژێر چارەسەر دایە بەو هیوایە چارەسەرى ئەو جینەى بۆ بدۆزرێتەوە کە بۆتە هۆکارى گەورەبوونى قاچەکانى .

هەواڵی پەیوەندیدار