٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرچاوەیەك: لە 24 کاتژمێری داهاتوودا پارسەنگی تەنگژەی سیاسیی عێراق یەكلا دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

اش بەرفرەوانبوونە بەشدارانى كۆبوونەوەى هەولێر و نەجەف و سلێمانى و بەشداریكردنى چەند لایەنێكی ترى ناو هاوپەیمانیی نیشمانى، سەرچاوەگەلی ئاگەدار ئاماژە دەكەن كە 24 کاتژمێری داهاتوو تەنگژەكە یەكلا دەكرێتەوە.

دوێنێ چوارشەم هەریەك لە جەلال تاڵەبانى سەركۆمارى عێراق و مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمی كوردستان و ئەیاد عەلاوى سەرۆكى لیستی عێراقییە و ئوسامە نوجێفی سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و نوێنەرانى رەوتى سەدر و ئەحمەد چەلەبی سەرۆكى كۆنگرەى نیشتمانى و سەباح ساعدى پەرلەمانتارى سەربەخۆ بەشدارییان كرد لە كۆبوونەوەیەك لە هاوینەهەوارى دووكان.

سەرچاوەگەلی ئاگەدار راى گەیاند، لە 24 ساتى داهاتوو ئاراستەى نەخشەی سیاسیی تەنگژەى ئێستە عێراق یەكلا دەكرێتەوە، یا بەرەو ئاراستەى كۆتاهاتنى دەسەڵاتى مالیكی، یا بەرەو رێككەوتن و مانەوەى لە دەسەڵات، یا كۆكردنەوەى دەنگى پێویست بۆ پێكهێنانى حكوومەتى زۆرینەى سیاسی.

ئەو سەرچاوانە گوتیان، كە پێدانی 2 دەرفەت بەنووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق كاردانەوەى پێچەوانەى هەبوو، چونكە ئەو توانى ئەو كاتە لەبەرژەوەندیی خۆی بەكار بێنێ بۆ هەڵوەشاندنەوەى بەرەى ئۆپۆزسیۆن و هەندێك لایەنی ناو هاوپەیمانیی نیشتمانیش یارمەتیان دا، رۆژنامەى "سیاسە"ی كوێتی لەى ژمارەى ئەمڕۆیدا گواستییەوە. 

هەواڵی پەیوەندیدار