٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوودان :بەهۆى نەخۆشییەک (100) کەس گیانیان سپارد

سەرچاوە: KDP.info

سوودان –  KDP.info /  بەهۆى نەخۆش کەوتنى کۆ ئەندامى پەنکریاسیانەوە بە ڤایرۆسێکى کوشندە (100) کەس لە سوودان گیانیان لەدەستدا، کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکى دا ئاشکراى کرد: لە کۆى (6017 ) تووشبووى ئەو نەخۆشییە،   (100) کەس گیانیان سپاردووە ، رێژەى تووشبوانى ئەو نەخۆشییەش لە ساڵى 2012  زیادى کردووە، گوتەبێژى کۆمسیۆن پەنابەرانى سەر  بە (un)  ئەدریان ئێدواردز رایگەیاند: ئەو نەخۆشییە زۆر مەترسیدارە، سەرەتا بە ژانێکى سادە لە زگەوە دەست پێدەکات و دواتر بەهێز دەبێت و خانەکانى پەنکریاس بۆگەن دەکات، ئێدواردز راشیگەیاند: تووشبوونى ئەو ڤایرۆسە لەرێگاى ئاو و خوراکەوە دەبێت و زیاتر  ئافرەت و منداڵ تووشى ئەم نەخۆشییە دەبن. پاک و خاوێنى باشترینى هۆکارى خۆپاراستنە لەو ڤایرۆسە کوشندەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار