٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای سووریای ئازاد دەیەوێ كورد لە ئەبۆرەئسەین دەربخات

سەرچاوە: KDP.info


کوردستانی رۆژئاوا-  KDP.info  /بە پێ هەواڵێكی ماڵپەڕی جڤات چەند حەفتەیەكە سووپای ئازادی سووریا هەوڵ بۆ ئەوە دەدات كە دانیشتووە كوردەكانی شارۆچكەی ئەبۆرەئسەین رووبەرووی كێشەی جۆراوجۆر بكاتەوە تا بەمجۆرە لەو شارۆچكەیە دەربكەون و چۆڵی بكەن.
لەم بارەیەوە چەندین سەرچاوەی هەرێمی ئاماژەیان بەوە كردووە كە هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕ لە شاری سەرێ كانی، پلانێكی بەرفراوانیش بۆ دەركردنی هاووڵاتییە كوردەكان لە شارۆچكەی ئەبۆرەئسەین دەستی پێكردووە.
ئەم سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەم پلانە لە لایەن توركیاوە ئامادە كراوە و ئێستایش سەرۆك عەشیرەتێك بە ناوی نەواف ئەلبەشیر بە هاوكاری چەندین گرووپی چەكدار هەوڵ بۆ جێبەجێ كردنی ئەم پلانە دەدەن و لەم چوارچێوەیەیشدا رۆژانە هێرش دەكەنە سەر ماڵی هاووڵاتییە كوردەكانی دانیشتووی ئەم شارۆچكەیە و هەڕەشەیان لێ دەكەن كە ئەگەر ئەم شارۆچكەیە چۆڵ نەكەن ئەوا دەكۆژرن

هەواڵی پەیوەندیدار