٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیسماعیل بیشكچی گومانی لەسەركەوتنی دانوستانی ئیمراڵی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

توركیا - KDP.info /   لەدیمانەیەكی  لەگەڵ  ڕۆژنامەی بیرگون، ئیسماعیل بیشكچی كۆمەڵناسی تورك و پسپۆری  كاروباری مێژوویی و سیاسی كوردی لە توركیا، گومان دەخاتە سەر ئەنجامی ئەرێنی لە دانوستانی ئیمرالی، ئیسماعیل بیشكچی لەدیمانەكەی رایدەگەینێت: بەڕێوەبردنی دانوستانی ئاشتی لە لایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەركردەی بەندكراوەوە، هەڵەیەكی بەرچاوە، پێویستە بزانین  كە ئۆجەلان لە بەندیخانەیە و   24 كاتژمێر لە ژێر چاوەدێری و كۆنتڕۆڵ دایە و بە شێوەی ئاسایی ناتوانێ وەكوو هەڵسووڕاوێكی سیاسی ئازاد و ڕەها لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێ و ئەنجامی ئەرێنی دەست بخات، نوسەری تورك بیشكچی هەروەها پارتی ئاشتی و دیموكراسی بە جێگرەوەی گونجاو لە جیاتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دانوستانی ئیمرالی دادەنێت و رایگەیاند: سەركردەكانی ئەو پارتە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكە لە قەندیل و ئەورووپا باشترە،جێگای خۆیەتی ئەم پارتە  پەیوەندی باش دروست بكات و ڕاو بۆچوونی ئەوانیش بگەیینَتە بەرپرسانی حكوومەتی توركیا، لەكۆتاییدا بێشكچی بێ هیوایی خۆی نیشانداوە بە دانوستانەكانی ئێستا  و ڕایگەیاندووە بە دووری دەزانم  كە ئەنجامێكی ئەرێنی لە دانووستانەكە بكەوێتەوە، پێم وایە ئەردۆغان بە دوای چارەسەر بۆ پرسی كورد لە توركیا ناگرێت بەڵكو دەخوازێت چەك بە پەكەكە دابنێت .

هەواڵی پەیوەندیدار