لەئەمەریكا كەسێك بە چەقۆ 3 كەس دەكوژێت و 13 كەسی دیكەش بریندار دەكات

KDP.info / لە ئەمەریكا بە چەقۆ هێرش كرایە سەر چەند گەشتیارێك و لە دەرنجامدا 3كەس كوژران و،13كەسی دیكەش بریندار بوون، سەرچاوەكانی هەواڵ رایانگەیاند: لە نێوە دورگەی گوامی ئەمەریكا كەسێك بە ناوی ( چاد ) كە تەمەنی 21 ساڵە بە ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكێشێت بە دوكانێكی شتومەك فرۆشدا و پاشان بە چەقۆ دەكەوێتە گیانی چەند گەشتیار و هاوڵاتییەكی ناو دووكان و دەوروبەری خۆیەوە، لە ئەنجامدا 3 كەس دەكوژێت كە دوانیان ژنن و گەشتیاری خەڵكی ژاپۆنن، لای خۆشییەوە، سەرچاوەكانی پۆلیسی ئەمریكا رایانگەیاند: تا ئێستا هۆكاری ئەو هێرشەی دەرنەكەوتووە و تەنیا ئەوە نەبێت كە یەكێك لە كوژراوەكان و دوو لە بریندارەكان بەرەگەز ئەمەریكیین ئەوانی تریش ژاپۆنین، لەلایەكەی دیكەوە لە لێدوانێكدا وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن راگەیاند:كە 11 لە بریندارەكانی ئەو رووداوە هاوڵاتی ژاپۆنین..




