بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەھەموو شێوەیەک قەدەغەکرا

زاخۆ- تایبهت به KDP.info/ بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە16/2/2013ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لەڕێگای خاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی قەدەغەدەکرێ.
لەمبارەیەوە مەسعود ئەحمەد بەرپرسی کۆمەڵگای گومرگی حاجی ئۆمەران لەلێدوانێکی تایبەتدابۆKDP.infoرایگەیاند: پێش ماوەیەک ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکیدا لە16 /2/2013ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی کاتی رابگیرێت، بەمەبەستی دیراسەکردنی چۆنییەتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لەداھاتوودا واتا لیژنەیەکی باڵا پێکدێت لە وەزارەتی ناوخۆ ودارایی وپلاندانان، بۆئەوەی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ڕێکبخرێت لەڕووی مەرج و رێنمایی وکوالیتی، بۆئەوەی سەلامەتی ھاووڵاتیان بپارێزرێت، بۆیە لەڕۆژی16/2/2013ڕێگا بەھیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێک نادرێت ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکرێن لەھەمووخاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان.
مەسعود ئەحمەد گوتیشی: تەنھا بڕیاردراوە بەشێوەیەکی کاتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ڕابگیرێت، بەڵام دیاری نەکراوە تا چ کاتێکه، بۆیە ڕەنگە تاوەکو ئەو لیژنەی پێکھاتووە کارەکانی تەواو بکات و پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێ دواتر ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایی دەدات.
بڵند ئیبراھیم




