٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەرقولئەوسەت: ئێران لەبارەی دروستكردنی فرۆكەی (قاهر 313) درۆ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

شەرقولئەوسەت – KDP.info / رۆژنامەی شەرقولئەوست راپۆرتێكی بڵاوكردەوە تێدا ئەوە بەدرۆ دەخاتەوە كە كۆماری ئیسلامی ئێران، فرۆكەی پێشكەوتووی لە جۆری فرۆكەی شەبەحی ئەمەریكا بەناوی (قاهر 313) دروستكردبێت، رۆژنامەكە لەراپۆرتكەیدا ئاماژەیداوە كە لەماوەی رابردوودا بۆ نیشاندانی توانا و بەهێزی لەبەرامبەر ئەو گەمارۆ ئابوورییەی كەبەسەری سەپێنراوە، حكوومەتی ئێران پروپاگەندەی چەند دەستكەوتێكی گەوەری تەكنەلۆجیای كردووە، كە پاشان دەركەوت بێجگە لە باڵۆنێكی راگەیاندنی بەتاڵ، هیچ راستییەكی تری بەدواوە نەبووە، رۆژنامەكە راشیگەیاندووە: پێش ئێستا ئێران ناردنە ئاسمانی موشەكێكی بەناوی ( میمونی ئاسمانی ) راگەیاند، كە دواتر دەركەوت درۆیەكی زەق و جێگای گاڵتە جاری بوو، ئەو فرۆكەیەی كە ئیستا ئێران بەناوی (قاهر 313) پروپاگەندەی دروستكردنی بۆ دەكات، ئەمیش بەهەمان شێوە درۆیەكی دیكەی زەقە، ئەم جۆرە درۆیانەی ئێران، لە پێناو چەواشەكردنی گەلی ئێران و وڵاتانی ناوچەكە دەگەرێتەوە، تا وا خۆی نیشانبدات، بەهێزە و دەتوانێ سەرەرای ئەو سزا نێودەوڵەتییانەی بەسەری سەپێنراوە پێشكەوتنی گەورە لەبواری تەكنەلۆژیا بێنیتە دێ.

هەواڵی پەیوەندیدار