رۆژنامەنووسە بیانییەكە لەعێراق ئازاد كرا

بەغدا– KDP.info/ ئەو رۆژنامەنووسە بیانییەی كە لە عێراق دەستبەسەر كرابوو ئازاد كرا، رێكخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور لە بالێۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق گواستییەوە، دوێنێ دادگای عێراق بریایدا ئەو رۆژنامەنووسە فەرەنسییە بە كەفالەت ئازدا بكات، كە لەمانگی كانوونی دووەم دەستگیركرابوو، رێكخراوەكە راشیگەیاند: رۆژنامەنووسەكە پێشتر بەهۆی گرتەی چەند وێنەیەكی فۆتۆییەوە دەستگیركرابوو، كە بەبێ رەزامەندی بەرپرسان وێنەی چەند شوێنكی قەدەغەكراوی گرتبوو، باڵیۆزخانەی فەرەنساش هەروەها رایگەیاند: رۆژنامەنووسەكە لە نێو ئۆتۆمبێلێكی دژە گوللەوە،هاوشان لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لەعێراق لە بەندیخانەكەوە بۆ بارەگای باڵیۆزخانەوە گواستراوەتەوە، شایەنی باسە بۆ ئازادكردنی ئەو رۆژنامەنووسە فەرەنسییە حكوومەتی فەرەنسا هاتبووە دەنگ.




