٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چوار ژەنەراڵی دیكە لە توركیا زیندانی كران

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە– تایبەت بەKDP.info / كەناڵی تەلەفزیۆنی NTVmsnbcچوار لە پێنج ژەنەراڵی خانەنشین كراوانی توركیا، ڕۆژی 13ی ئەم مانگە لە بەردەم دادگا ئامادەبوون، دوای ساغ بوونەوەی دۆسیەكەیان زیندانی كران، دیارترینیشیان ژەنەراڵی دەریاڤان ئاتلان، فەرماندەی پێشووی هێزی دەریایی توركیابووە، سەرۆكی دادگای كۆماریی توركیا لە ئەنقەرە: دەستگیركراوانی بەوە تۆمەتبار كرد، كە جگە لە پلادانان و ئەنجامدانی كوودەتای 1997 لە بەڕێوەبردنی تۆڕی زانیاری نهێنی و نایاسایی (گرووپی چاڵاكییەكانی ڕۆژئاوا) دەوریان بینیوە، دەستگیركردنی ئەو ژەنراڵانەی سوپای توركیا لە كاتێكدایە كە تەنیا سێ رۆژ لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا لە نەخۆشخانە سەردانی ژەنەراڵێكی كوودەتاچی كردبوو بەناوی ئەرگین سایگون، میدیاكانی توركیا ئاماژەیان داوە كە ئەردۆغان بێجگە لە كۆكردنەوەی رای شەقام بۆ سەركەوتن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان، هاوكات مەبەستی بووە نەتەوەپەرەستەكان و لایەنگرانی سوپا نەرمی نیشانبدەن بۆ قبووڵكردنی ئاشتی لەگەڵ پەكەكەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار