٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تاران.. نووسینگەیەكی هاوكاریی و زانستی هەولێر و تاران دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تاران– تایبەت بەKDP.info / نووسینگەی هاوكارییە زانستی و فەرهەنگییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی زانستی و كەلتووری كۆماری ئیسلامی ئێران و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نووسینگەی هاوكارییە زانستی و كەلتوورییەكانی نێوان دوو لایەن لە تارانی پایتەخت دەكرێتەوە، بەپێی هەواڵی كوردپرێس: نووسینگەی هاوكارییە زانستی و كەلتوورییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە توێژینگەی كەلتوور و هونەری جیهادی دانشگاهی ئێران دەكرێتەوە، لەم رێوڕەسمەدا بەرپرسانی باڵای جیهادی دانشگاهی و سەرۆكایەتی توێژینگە و هەروەها شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی دكتۆر شیرزاد نەجاڕ و هەروەها نازم دەباغ، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران ئامادەن.

هەواڵی پەیوەندیدار