كەركووك..هاووڵاتییەك لە نێو دوكانەكەیدا كوژرا

كەركووك – KDP.info / پۆلیسی كەركووك كوژرانی هاوڵاتییەكی لە دوكانەكەی خۆیدا راگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە دەستدڕێژی گولەی لێكرا، عەقید خەیروڵڵا عەبدوڵڵا، جێگری فەوجی یەكی ئامادە بە(كەركووك ناو)ی راگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە، هاوڵاتییەك لەكاتی كردنەوەی دوكانەكەیدا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گولەی لێكراوەو دەستبەجێش گیانی لەدەستداوە، ئەو هاوڵاتییە لەگەڕەكی نەسر، باشووری سەنتەری كەركووك تەقەی لێكرا،هاوڵاتییەكە ناوی عەبدولڕەحمان عەبودەو تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كەركووك كراوە. هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنی، لەبنكەی پۆلیسی عروبە رایگەیاند: ئەو هاوڵاتییە بە عەبدولڕەحمان سەلەفی ناسراوەو یەكێكە لەسەلەفییە دیارەكانی شارەكە.




