٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا.. بەتاوانی كوشتنی هاووڵاتییەك 3 كەس لەسێدارە دران

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا– KDP.info / بە تاوانی ئەنجامدانی رفاندن و كوشتنی هاوڵاتییەكی كاسبكار، سزای لەسێدارەدان بەسەر سێ تاوانباردا سەپێنرا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: گروپێكی تاوانباران لەناوچەی بنوكی خۆرهەڵاتی بەغدا هاوڵاتییەكی مەدەنییان رفاندووە و داوای 35 هەزار دۆلاریان كردووە لەبەرامبەر ئازادكردنی. بەڵام دوای ئەوەی كەسوكارەكەی ئەو بڕە پارەیە بۆ رفێنەرەكان دەبەن، دەستبەجێ هاوڵاتییە رفێندراوەكە دەكوژن. پاشان دوای ئەوەی یەكێك لە تاوانبارەكانی ئەو تاوانە دەستگیركرا، دانی بەتاوانەكەیدا ناو ناوی گروپەكەیانی بۆ دادگا ئاشكرا كرد و دوو تاوانبارەكەی دیكەش دەستگیركران. لەدوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا، دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەریاندا سەپاند. شایەنی باسە دوای 24 كاتژمێر لە دەرچوونی بریارەكە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقەوە لەرسافە بریارەكە بەسر تاوانباران جێبەجێكرا.

هەواڵی پەیوەندیدار