ئه‌مه‌ریكا پرۆژه بڕیارێكی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به سوریا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاماده‌كردووه

دیبلۆماتكارانی رۆژئاوا ئاشكرایانكرد, كه ئه‌مه‌ریكا ره‌شنوسی پڕۆژه بڕیارێكی ئاماده‌كردووه, داوا ده‌كات فریاگوزاره‌كان بچنه شار و شارۆچكه گه‌مارۆدراوه‌كان و توندوتیژییه‌كان به‌كۆتابێت, پێده‌چێت روسیا و چین ده‌نگی بۆ بده‌ن.
پێشتریش دووحار پڕۆژه بڕیار سه‌باره‌ت به سوریا بۆ كۆتاییهێنانی توندوتیژییه‌كان و ئیدانه‌كردنی سوریا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه له 15 ئه‌ندام پێكهاتووه, ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه به‌ڵام به ڤیتۆی روسیا و چین سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ئه‌و دیبلۆماتكارانه له ئه‌نجامی تێڕوانیان بۆ ره‌وش و بارودۆخی مرۆیی سوریا, وای بۆ ده‌چن ئه‌مجاره زه‌حمه‌ته روسیا و چین ڤیتۆی له دژ به‌كاربێنن.
ئاماژه‌شیاندا: پشتیوانیكردنی روسیا و چین بۆ هه‌ر بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌كو گورزێكه له سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د.
لای خۆشیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئالان جوپێ رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌ن هه‌وڵ ده‌دات ئه‌مجاره زیاتر له‌به‌ر پرۆسه سه‌ربازییه‌كان كه بۆته هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی له وڵات, بڕیارێك ده‌ربكات.
دیبلۆماتكاران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه روسیا پشتیوانی له بڕیارێك ده‌كات ئه‌گه‌ر لایه‌نه مرۆییه‌كه‌ی له‌به‌رچاو بگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له بارودۆخه سیاسییه‌كه بكات, به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا دیبلۆماتكارانی عه‌ره‌ربی و رۆژئاوایی به بڕیاری له‌مشێوه‌یه رازی نابن.
وتیشیان, ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌نگه په‌سه‌ندبكرێت چونكه چینییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه نایانه‌وێت له به‌كارهێنانی ڤیتۆ له دژی ئه‌و بڕیارانه‌ی له دژی سوریا ده‌رده‌چێت, به‌رده‌وام بن¸ پێده‌چێت ئه‌گه‌ر روسیا و چین له‌یه‌ك بترازێن, ئه‌و كاته ده‌نگی هه‌ردووكیان به ده‌ستبێنین چونكه هیچ كامێكیان نایانه‌وێت به ته‌نیا بمێننه‌وه.
