سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 14/2/2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز ئه‌لیسته‌ر بێرت وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌رێزان سیمۆن كۆلیس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق و هیو یڤانس كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان .
له دیدارێكدا ، گفتوگۆ كرا له سه‌ر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا له بواره‌كانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و په‌روه‌رده و له‌م رووه‌وه وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سوپاسگوزاری وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌و بایه‌خه‌ی كه به كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان ده‌یده‌ن و كار ئاسانیان بۆ ده‌كه‌ن و سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌شی بۆ هه‌رێمی كوردستان به نیشانه‌ی بایه‌خدان و گرنگیدانی وڵاته‌كه‌ی دانا بۆ فراوانكردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌شاوه‌یی و ئابووری و بازرگانی هه‌رێمیشی وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی هه‌ژمار كرد بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین و هیوای خواست كه ئه‌م سه‌ردانه‌ی ببێته مایه‌ی كردنه‌وه‌یه‌كی ئاسۆیه‌كی فراوانتری هاریكاری ئابووری و بازرگانی له نێوان كه‌رتی تایبه‌تی به‌ریتانیا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم .
سه‌رۆك بارزانی سه‌قامگیری سیاسی و ئیداری هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه ئابووری و بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی روونكرده‌وه و كراوه‌یی ده‌رگاكانی هه‌رێمیشی به ڕووی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیادا دووپاتكرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ر دوولا باسیان له قه‌یرانی سیاسی له عیراق و ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی كه رووبه‌رووی پرۆسه‌ی سیاسی بوینه‌وه و ره‌وشی ناوچه‌كه به گشتی و ره‌وشی سوریا به‌تایبه‌ت كرد و له‌م رووه‌وه‌ش وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ستایشی رۆڵی هه‌رێمی كوردستانی كرد له حه‌واندنه‌وه و هاریكاریكردنی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێمی كوردستاندا .




