سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له د.ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ده‌كات

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 14/2/2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له د.ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عیراق.
له دیدارێكدا ، گفتوگۆ كرا له باره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان له وڵات و رێوشوێنه‌كانی ره‌واندنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئێستا به پێی پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستوور و رێكه‌وتنه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌ر دوولاش كۆك بوون كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كان نه‌ك خزمه‌تی هیچ لایه‌ن و پێكهاته‌یه‌كی عیراقی ناكات به‌ڵكو زیانیش له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌دات و ته‌ئكیدیشیان له‌وه‌كرده‌وه كه به‌رقه‌راركردنی دیموكراسیه‌ت و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بنه‌مای چاره‌سه‌ری كێشه و گیروگرفته‌كانه.




