سەرۆكی قیڕغزستان بە تۆمەتی گەندەڵی 24 ساڵ زیندانی بۆ برایەوە

KDP.info / بەهۆی ئەنجامدانی گەندەڵی 24 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆك كۆماری پێشووی قیڕغزستان بڕایەوە، دادگایەكی قیرغزستان،بەشێوەیەكی غیابی ( كورمانبەك باكیێف ) سەرۆك كۆماری پێشوی قیڕغزستانی بەتۆمەتی تێوەگڵانی بەكاری گەندەڵییەوە، كە لە سەردەمی كارەكەیدا كردوویەتی، سزای 24 ساڵ زیندانی بۆ بڕییەوە. كۆرمان بەك باكیێف لەبەرئەوەی ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە و ماوەیەكی دوور لە قیرغزستان ژیان بەسەر دەیات، لەلایەن دادگاوە بە غیابی دادگایی سزای بۆ برایەوە. شایەنی باسە: سەرۆك كۆماری پێشوو ( كورمان بەك باكیێف ) لە لە لایەن ئەمەریكاوە پاڵپشتی دەكرا و لە ساڵی 2010 دا لە رێگای كۆدتایەكی سەربازییەوە، كەبەرهەڵستكارانی لەدژی سازیانكرد، توانیان بەپاڵپشتی حكوومەتی روسیای فیدراڵ، لە ئەركەكەی دووری بخەنەوە و كۆمەڵیك گۆرانكاری سیاسی لەدەستوور و سیستەمەی وڵات بێننە كایەوە.




