٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆپۆزسیۆن داوادەکات کێشەکان لەرێی پەرلەمان چارەسەربکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ ھیوا میرزا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتویی ئیسلامی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: دوای ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان ھەندێک پێشنیاریان پێشکەشی ئێمە کردبوو، بۆئەوەی داواکارییەکانی ئێمە جێبەجێ بکەن، ئێمە لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا رێکكەوتین کە کێشەکان لەرێی پەرلەمان چارەسەر بکرێن بەتەوافقی ھەموو کوتلەکانی ناو پەرلەمان.

ھیوا میرزا گوتیشی: لەکاتی سەردانی ھەریەکە لەنێچیرڤان بارزانی وبەرھەم ساڵح ئێمە چەند داواکارییه‌کمان ھەبوو، لەوانەش گەڕاندنەوەی ئەو پڕۆژیاسایانەی رەھەندی نشتیمانیان ھەیە و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆی، ھەروەھا پێمان راگەیاندن کە بەشداری حکوومەتیش ناکەین.

ناوبراو راشیگەیاند: یەکێک لەپێشنیاره‌کان کە پارتی و یەکێتی پێشکەشی ئێمەیان کردبوو بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئێمە لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ ڕێکكەوتین میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەکان لەرێگای پەرلەمان بێت و بەتەوافقی سیاسی.

میرزا ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن وه‌ڵامی پێشنیارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستانمان دایەوەو چاوەڕێی وه‌ڵامی ئەوان ده‌کەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار