٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاوەكو ئێستا 19 مادە لە پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ پەسەند كراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / لەمیانەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دانیشتنێكی دیكه‌سەبارەت بە پرۆژە بودجەی ساڵی 2013 ی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، لەمیانەدا چەند مادەیەكی دیكەی پرۆژە یاساكە پەسەندكراو كۆی گشتی ئەو مادانەی كە لەو پرۆژەیە پەسەندكراون گەیشتە 19 مادە.

ئامینە زكری ئەندامی فراكسیۆنی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بۆKDP.infoگوتی: دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان زۆر ئاسایی بەڕێوەچوو و مادەی 16 و 17 و 18 و 19 پەسەندكران كە مادەیەكیان تایبەت بوو بە دەسەڵاتەكانی وەزارەتەكان و هەروەها مادەیەكی دیكەی پرۆژەكە كە ئەمڕۆ پەسەندكرا بریتی بوو لە تەرخانكردنی 15 هەزار پلەی دامەزراندن بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان .

ناوبراو گوتیشی: وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی دەستپێبكاتەوەو مادەی دیكەی پرۆژەكە خوێندنەوەی بۆبكرێت و بخرێتە دەنگدانەوەو تاوەكو ئێستا توانراوە 19 مادەی ئەو پرۆژەیە پەسەند بكرێت.

بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار