نازناوی"پرۆفیسۆری شه‌ره‌فیی" به‌خشرایه سه‌رۆک تاڵه‌بانی

نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی، نازناوی "پرۆفیسۆری شه‌ره‌فیی" به‌خشیه تاڵه‌بانی.
نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ڕووسیا و بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه میخائیل به‌كدانۆڤ به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدڕاڵ جه‌لال تاڵه‌بانیـیان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا وه‌فدی میوان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد سه‌ركردایه‌تی ڕووسیا به‌چاوی بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ كۆماری عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌روه‌ك نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیا ته‌ئكیدی كرده‌وه كه سه‌ركردایه‌تی ڕووسیا خوازیاره لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندی بنیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی عێراقدا هه‌ڵ بداته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا به‌پشتگیری و ره‌زامه‌ندی ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی حكوومه‌تی مۆسكۆ، وه‌فده‌كه نازناوی پڕۆفیسۆری شه‌ره‌ف له په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا به‌خشییه سه‌رۆك تاڵه‌بانی.




