٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان دامەزراندنی 15ھەزار کەسی لەم ساڵدا پەسەند کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ عومەر ھەوارمی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە چوار مادەی دیکە پەسەندکرا، کەتایبەت بوو بەدەسەڵاتی وەزارەتەکان و دامەزراندنی 15ھەزار کەس لەم ساڵدا.

عومەر ھەوارمی گوتیشی: ئەوانەی بەگرێبەست لەفەرمانگە حکومییەکان کاردەکەن کەماوەی گرێبەستەکەیان لەسێ ساڵ کەمتر نەبێت وەزارەتی دارایی دەسەلاتی پێدراوە کە بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی دیکە رێنمایی پێویست دەربکات بۆ دامەزراندنیان بەشێوەیەکی ھەمیشەیی لەشوێنی ئەو کارمەندانەی کە خانەنشین دەکرێن .

ھەورامی گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی 20 ھەزار کەس بەشێوەی گرێبەست دامەزراون، بۆیە ناکرێ ھەموویان دابمەزرێن بەھەمیشەیی، بەڵام ئەوکەسانەی خانەنشین دەکرێن لەفەرمانگەکان و ئەوکەسانەی کە شارەزاییان ھەیە لەبوارەکەی ئەوان و گرێبەستن لەشوێنی ئەوان دەکرێنە ھەمیشەیی.

 

ناوبراو ڕونیشیکرده‌وە، تاوەکو ئێستا 19مادە لەپڕۆژە یاسای بودجە پەسەند کراوە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار