٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێكی ژووری بازرگانی عێراقی بەریتانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ ئەمرۆ پێنچ شەممە 14/2/2013، د.حەسەن محەمەد سورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لەشاندێكی ژووری بازرگانی عێراقی بەریتانی كرد كەبارەگاكەیان لە بەغدای پایتەختە.

لەدیدارێكدا سامی كشكول ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی عێراقی بەریتانی سوپاسگوزاری خۆیانی بەو دیدارە نیشاندا و پوختەیەكی لەبارەی كار و چالاكییەكانی ژووری بازرگانی عێراقی بەریتانی خستە روو لەپێناو پتەوكردنی هاوكاری و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و كردنەوەی خولی جۆراوجۆر بۆ پەرلەمانتاران و فەرمانبەران لەبوارە جۆراوجۆرەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ چەند دەزگایەكی پەیوەندار لەبەریتانیا و پاڵاوتنی كەسایەتییە دیارەكان بۆ خەڵاتی ساڵانە، هەروەها بانگێشتی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كرد بۆ بەشدار بوون لەكۆنگرەی لەندەن كە بۆ كۆمپانیا كوردستانی و بەریتانییەكان كە لەمانگی نیسان ئەنجام دەدرێت.

لەبەرامبەردا د.حەسەن محەمەد سورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وێرای بەخێرهێنان هەوڵەكانی ژووری بازرگانی عێراقی بەریتانی لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندییەكان بەرز نرخاند و سوپاسی كردن بۆ ئەو بانگێشتە و هیوای سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی كۆمپانیا كوردستانی و بەریتانییەكان بۆ خواستن لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتر بۆ سوود وەرگرتن لەئەزموون و شارەزایی بەریتانیا و گەشەپێدانی زیاتری هەرێمی كوردستان لەهەموو بوارەكاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار