كه‌ناڵی سپێده داوای لێبوردن له رۆژنامه‌ی خه‌بات ده‌كات

پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی 11 له‌سه‌ر 12 ئه‌م مانگه كه‌ناڵی سپێده له تایتڵی هه‌واڵه‌كانیدا ، هه‌واڵێكی به زمانی رۆژنامه‌ی خه‌باته‌وه بڵاو كردبۆوه ، پاشان رۆژنامه‌ی خه‌بات له روون كردنه‌وه‌یه‌كدا بێ ئاگایی خۆی له‌و هه‌واڵه راگه‌یاندو به پێویستی زانی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به ته‌له‌فزیۆنی سپێده بگرێته به‌ر ، ئه‌مرۆ كه‌ناڵی سپێده له روون كردنه‌وه‌یه‌كدا داوای لێبوردنی له رۆژنامه‌ی خه‌بات كرد ، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
شەوی 11 لە سەر 12 ی ئەم مانگە لە سەب تایتلی هەواڵەكانی كەناڵەكەمانەوە ، هەواڵێك سەبارەت بە سەرۆكی پەرلەمان و دامەزراندنی راوێژكار بە ناوی رۆژنامەی (خەبات)ەوە بڵاو كراوەتەوە .
بۆ بینەران و خوێنه‌رانی بەرێزی روندەكەینەوە كە ئەو هەواڵە لە رۆژنامەی رووداو بڵاو كراوەتەوە ، بەڵام بە هەڵە ناوی رۆژنامەی خەبات نوسراوە . رۆژنامەی خەبات پەیوەندی بەو هەواڵەوە نیە . بۆیە داوای لێبوردن لە بینەران و خوێنەرانی كەناڵی سپێدە و رۆژنامەی خەبات دەكەین .
لە گەڵ رێزدا
بەڕێوبەرایەتی هەواڵی كەناڵی ئاسمانی سپێدە
2013/2/13




