٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عفەت مەرعەشی: هاشمی رەفسەنجانی خۆی ناپاڵێوێت

سەرچاوە: KDP.info

تاران- ئاژانسەکان- KDP.info/ هاوسەری سەرۆکی پێشووی لیژنەی دیارکردنی بەرەژوەندییەکانی شۆڕشی ئێران، عفەت مەرعەشی سەبارەت بە خۆپاڵاوتنی عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئێران گوتی: هیچ بەرنامە و پلانێکی هاشمی بۆ خۆپاڵاوتن و بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا نییە.

هاوسەری هاشمی رەفسەنجانی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەر پاڵێوراوێکی متمانە پێکراو هەبێت ئەوا هاشمی بەو پەڕی هێزییەوە پشتگیری لێدەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ کەس یا لایەنێکی تایبەتی خۆی نەپاڵاوتووە کە هاشمی پشتگیری لێبکات.

عفەت مەرعەشی سەبارەت بە هۆکاری خۆنەپاڵاوتنی هاشمی رەفسەنجانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا گوتوویەتی: رەنگە هۆکارەکەی سیاسی یا هۆکارێکی دیکەی تایبەتی بێت کە من لێرە نامەوێت ئاماژەی پێبکەم.

هەواڵی پەیوەندیدار