٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەنیز بایکاڵ: دەستوری نوێی تورکیا پرۆژەیەکە بۆ لە ناوبردنی دەوڵەتی تورکیا

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا- ئاژانسەکان- KDP.info/ سەرۆکی پێشووی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) دەنیز بایکاڵ بۆ یەکەمنجار سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی نێو تورکیا هەڵوێستی خۆی دیارکرد و رایگەیاند کە هەوڵدانەکانی ئاکەپە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد زەرەر بە یەکێتی و یەکپارچەیی تورکیا یەگەیەنێت.

بایکال سەبارەت بە ئامادە کردنی دەستوری نوێی تورکیا گوتی: پرۆژەی ئامادەکردنی دەستوری نوێی تورکیا پرۆژەیەکە کە لە لایەن چەندین وڵاتی رۆژئاواییەوە پێشکەشکراوە و ئاکەپەیش ناچارە جێبەجێی بکات و ئارمانجی ئەم پرۆژەیەیش لە ناوبردنی نەتەوە و دەوڵەتی تورکیا و لاوازکردنی پێگەی سیاسی و سەربازی تورکیایە لە ناوچەکەدا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار