وەزیرێکی بەریتانی دەگاتە کوردستان و لەبەرنامەی دایە لەگەڵ سەرۆکی کوردستان و لایەنە بەرپرسەکان کۆبێتەوە

هەولێر-KDP.info / ئێوارەی ئەمڕۆ ئەلیستەر بێرت وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن بەڕێزان كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێكرا.
لەگەڵ گەیشتنی بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كە جارێكی دیكە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و هیوای خواست ئەمجارە پێشكەوتنی زیاتری بەخۆیەوە بینیبێت.
سەرچاوەیەکی هەواڵ رایگەیاند بڕیارە لەماوەی گەشتەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان بەڕێز ئەلیستەر بێرت دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات.وەفدی میوان هەر لە دوای گەشتنیان و پشووێکی کورت بە یاوەری كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت و تەلار فایەق بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە، گەشتێكیان بەناو بەشەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كرد، كە دیزایینی فڕۆكەخانە لەلایەن كۆمپانیایەكی بەریتانی دارێژرا بوو. بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە پوختەیەكی لەسەر شێوازی كارو رێژەی گەشتیاران و ئەو هێڵە ئاسمانیانەی گەشت بۆ هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن.




