٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا هاوپەیمانیی كوردستانی پڕۆژەی سەندنەوەی متمانە لە مالیكی دەخاتەڕوو

سەرچاوە: Xebat

ڤیان دەخیل ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە هاوپەیمانیی كوردستانی ڕایگەیاند، لە یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ، پڕۆسەی سەندنەوەی متمانە لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەخرێتە بەرنامەی كار. ڤیان دەخیل لە لێدوانێكدا بۆ (بغدادیە نیوز) تەئكیدی كردەوە لە دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەراندا گفتوگۆ لەسەر مەسەلەی متمانە سەندنەوە لە نوری مالیكی دەكرێت و هەوڵدەدرێت لە دانیشتنی دواتریشدا مالیكی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت. دەخیل هەروەها گوتی: مەسەلەی متمانە وەرگرتنەوە لە مالیكی تاكە تەوەری دانیشتنی پەرلەمان نابێت، بەڵكو یەكێك دەبێت لە دۆسییەكان. گوتیشی: مەسەلەی پاشەكشە لە داواكاری متمانە سەندنەوە لە مالیكی پەیوەندی بە ڕەزامەندی یان ڕەتكردنەوەی ڕێككەوتنی هەولێر دەبێت لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار