سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 13/2/2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز ستیڤن بیكرۆفت باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری.
له دیدارێكدا ، هه‌ر دوولا باری سیاسی و ره‌وتی دیموكراتی و كاری په‌رله‌مان له عیراقدا تاوتوێكرد و تیشكیان خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و پشتگیری خۆشیان بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی ئاشتیانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاڵوزییه‌كان دووپات كرده‌وه .
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له گرنگیی و بایه‌خی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق دوا كه به مه‌به‌ستی دروستكردنی لێك تێگیشتنێكی نیشتمانیی و هاندانی ئه‌و لایه‌نانه بۆ گرتنه‌به‌ری زمانی دیالۆگ و وتوێژ ئه‌نجامی داون و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه كه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو و دیار‌و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێ له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ‌دا هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه به پشت به‌ستن به ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان و دانانی به‌رنامه‌یه‌كی پته‌و بۆ جێبه‌جێكردنیان به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆك بن له‌سه‌ری و هه‌موو لایه‌كیش به بڕاوه‌یی له‌و ته‌نگژه‌یه ده‌ربچێ.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه كورد هه‌میشه له‌گه‌ڵ رێگه چاره‌ی ئاشتیانه‌ی كێشه‌كاندایه و بڕوای به‌وه‌یه كه هه‌موو كێشه و ئاڵۆزییه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه و به میكانیزمه‌كانی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا گرژیی و توندی زیاتر هه‌ڵناگرێ و به‌رده‌وامیش ده‌بێ له هه‌وڵه‌كانی له پێناوی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان له پێناوی رێككه‌وتنێكی سه‌رتاسه‌ریی كه كۆتایی بهێنێت به باره گرژه‌كه‌ی ئێستا و وڵاتیش بچێته قۆناغێكی نوێوه به ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی بنیاتنانی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ره‌واندنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانییه‌كان .




