٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازل بەشارەتی:ئەگەر رێگری نەکرێت تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بودجە پەسەند دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە  KDP.info/ فازل بەشارەتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info  ریگەیاند: مادەی پێنج لەبەر نەگەیشتنە ھیچ رێککەوتنێک لەپڕۆژە یاسای بودجە دواخرا و مادەی شەش و حەوتیش  پەسەندکرا و ئێستا گفتوگۆ لە بارەی مادەی  ھەشت دەکرێت کە تایبەتە بە بودجەی حزبەکان و ھەندێک مادەی دیکەش ھەیە کە گفتوگۆی زۆری پێویستە، بەڵام زۆربەی مادەکان پێشتر زۆر گفتوگۆیان لەمەڕ کراوە.

فازل بەشارەتی گوتیشی: گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت تا تەواوی پڕۆژە یاساکە پەسەند دەکرێت، ھەرچەند پێویست بوو زووتر پەسەند بکرێت، چونکە پێشتر زۆر گفتوگۆی لە سەر کراوە، بەڵام ھەوڵ دەدەین تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە کۆتایی پێبێنین گەر بھێڵن.

بەشارەتی راشیگەیاند: ئەو مادەی تایبەت بوو بەتواناسازی زۆر باش لە سەری رێککەوتین و بڕیار وابوو ژمارەیەک بۆ مناڵ وخێزانی شەھیدان  دیاربکرێت، بەڵام ھەموو لایەک پێیان باش بوو کە حکوومەت سەرپشک بکرێت و ژمارەیەکی باشیان بۆ دیاربکرێت بەپێی توانا.

ناوبراو رونیشیکردەوە 120ملیار دینار لەبودجەی ئەمساڵ بۆ بەرنامەی تواناسازی تەرخان کراوە، بۆ ئەوەی قوتابیان رەوانەی دەرەوە بکرێن بۆ خوێندن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار