وەزارەتی پەروەردەی بڕیاریداوە رۆژی 10/3 ببێتە رۆژی پۆشینی جل وبەرگی نەتەوەیی

ههولێر- تایبهت به KDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاجەر داود لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی وەزیری پەوەردە د.عیسمەت محهمەد خالد تاوتوێی پێداچوونەوه بە سیستەمی ئەزموون و پڕۆگرامەکان کرا، دوای گفتوگویهکی زۆر، بڕیاری لیژنەیەکی پسپۆر بۆ پێداچوونەوە درا، کاری ئەم لیژنەیەش ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی تایبەتە و پێویستە لەماوەی یەک ھەفتە ئامادەی بکرێت و پێشکەشی وەزارەتی بکەن .
ھاجەر داود گوتیشی: ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی 10/3 ببێتە رۆژی پۆشینی جل وبەرگی نەتەوەیی وئەم بڕیارەش ئارەزوومەندانهیە و کەس زۆری لێناکات ودوامیش ئاساییە و نابێتە پشوو.
بڵند ئیبراھیم




