رۆژنامەیەكی سعوودی: مالیكی بەنیازی كودەتای سەربازییە

رۆژنامەی شەرق ی سعودی لەدوا ژمارەی خۆیدا بڵاوی كردۆتەوە كە نوری مالیكی ئەنجامدانی كودەتای سەربازی وەك یەكێک لەرێگاچارە و ئەگەرەكان بۆ مانەوەی لەدەسەڵات داناوە و ئامادەكاریشی بۆ كردووە. رۆژنامە سعوودیەكە بڵاوی كردۆتەوە كە نوری مالیكی هەركات بیەوێت (لە سەعاتی سفردا) دەتوانێت كودەتای سەربازی ئەنجام بدات، بەتایبەتی پاش ئەوەی هێزێكی زۆری سوپا و ئیستخبارات و دژە تیرۆری لەبەردەستدایە و بەفەرمانی ئەو دەجوڵێنەوە و بەشێكی زۆریشی لەخێڵە عەشایەرەكان كڕیوە و چەكی بەسەردا دابەش كردوون. بەوتەی شایەتحاڵانیش نووسینگەكانی حزبی دەعوە لەناوەڕاست و باشووری عێراق و لەناوچە شیعەكاندا كراونەتەوە كۆگایەكی چەك تا لەكاتی پێویستیدا بەكار بهێندرێن.




