٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەیاد عەللاوى: پیلان بۆ تیرۆرکردنم دارێرژراوە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق –KDP.info /  ئەیاد عەللاوى  هۆشدارى دەدات کە ماڵ و نووسینگەکەى لەبەغدا کراوەتە ئامانجى، وەشاندنى چەند موشکێک بەئامانجى تیرۆرکردنى، لەلێدوانێکى رۆژناوانیدا بۆ ئیستاقامە، ئەیاد عەللاوى سەرۆکى لیستى عێراقییە رایگەیاند: ماوەى دە رۆژ دەبێت، لە چەند سەرچاویەکى باوەرپێکراوەوە ئاگادار کراومەتەوە، کە ماڵەکەم و نووسینگەکەم لەبەغدا کراونەتە ئامانجى لایەنێکى دیاریکراوى ناسراومەبەستیانە تیرۆرم بکەن ،سەرۆکى لیستى عێراقییە هەروەها راشیگەیاند: ئەو کاتەى کە لەبەریتانیا بووم جارێک هەوڵى تیرۆرکردنم درا، ئێستا بە هەمان شێوەیە من لەبەغدام و لەنێو ماڵى خۆمم، هەرەشەى تیرۆرکردنم لەسەرە، وا پێویست بوو لە عێراق سیستەمى دیموکراسی بەرەو پێشەوە بچووبا  کەچى بەپێچەوانەوە رۆژانە خەڵکى زیاتر دەکوژرێن و رادەى توندوتیژییەکان  زیاد بوونە، عەللاوى راشیگەیاند: رۆژ لەدواى رۆژ رەوشى ئەمنى بەرەو خراپى دەڕوات و تازە بەتازە میلسیشاى چەکدارى وەک کەتیبەى حزبولڵا بەئاشکراو بێگوێدانە حکومەت دروست دەبێت، کوژرانى رۆژانەى هاووڵاتیان کە گەیشتۆتە   12 کەس لە رۆژێکدا، ئەمە   ئاماریکى مەترسیدار دەخاتەروو، کە پێویستە حکومەتەکەى نورى مالکى، لەبرى کورسییەکەى. بیر لەبەرژەوەندى هاووڵاتیانى بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار