٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەوڵەتى یاسا: (30) ئەندامانى پەرلەمانى عێراق دەستگیر دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

عێراق –KDP.info /  دەوەلەتى یاساى سەر بەنوورى مالکى ئاشکراى کرد : کە یاداشتى دەستگیرکردنى ( 30 ) ئەندامانى پەرلەمانى عێراقییان بەدەست گەیشتووە، کە هەندێکیان بەتۆمەتى تیرۆر تۆمەتبارکراون،  کەمال ساعدى بە مەدا پریسى راگەیاند: سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران ئوسامە نوجەیفى  کۆسپ و تەگەرە لەبەردەم گرتنەبەرى رێوشوێنى یاسایى بەرامبەر بە دەستگیرکردنى ئەو پەرلەمانتارانە دروست دەکات، بۆ ئەوەى لێپرسینەوەیانى یاساییان لەگەڵ نەکرێت، ئەو ئەندامەى دەوڵەتى یاسا راشیگەیاند : پەرلەمنتارەکان لە زۆربەى کوتلەکانى نێو ئەنجوومەنى نوێنەرانن و لایەنێکى دیاریکراویش لە یاداشتەکەدا ئامانج نەبووە، بەڵکو ئەو پەلەمنتارانە بۆیە یاداشتیی دەستگیکردنییان بۆ دەرچووە، لەبەر ئەوەى هەندێکیان دەستییان لەکردەى تیرۆریستییەوە هەبووە، لەبەرامبەردا ئەندامى لیستى عێراقییە سەلیم جبورى رایگەیاند: دەوڵەتى یاسا بەسەرۆکایەتى نورى مالیکى سەرۆک وەزیران، دەخوازێت لەریگاى ئەم دۆسێیەوە پاڵەپەستۆى زیاتر بخاتە سەر رکابەرەکانى لەدەسەڵاتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار