٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاوازعەبدلواحد:پێشنیارەکەی ئۆپۆزسیۆن بۆ کەمکردنەوەی خەرجیاتەکان واقعی نییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ئاوازعەبدلواحد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.infoرایگەیاند: دوێنێ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ڕێگریان لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرد و پشێویان دروستدەکرد، بۆیە سەرۆکایەتی پەرلەمان پێیوابوو ھەر لە سەرتاوە کۆبوونەوەکان بە ئارامی بەرێوەچوونە و بەشێکی زۆری بودجەش تەواو بووە و دەمانەوێت کۆتایەکەشی ھەر بەم شێوەیە بێت، دواجار سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاری دا کۆبوونەوکە بۆ ئەمڕۆ دوابخرێت.

ئاواز عەبدلواحد گوتیشی: مادەی چوار لە پڕۆژە یاسای بودجە تەواو بووە و دەچنە سەر مادەی پێنج، بەڵام لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان سەرەڕای ئەوە کە پێشنیارەکەیان لەمادەی چوار دەنگی نەھێنا و سوورن لەسەر ئەوەی پێشنیارەکەیان جێبەجێبکرێت.

عەبدلواحد ڕاشیگەیاند: پێشنیارەکەی ئۆپۆزسیۆن بۆ کەمکردنەوەی خەرجیاتەکان واقعی نییە، چونکە ھەر چۆنێک خەرجیاتەکان کەمبکرێتەوە زەرەر لە توێژێکی دیکە دەدرێت، بۆیە کەمکردنەوەی 900 ملیار دینار کەم نییە و بەھیچ شێوەیەک قبول ناکرێت و ئەم مادەیە دەنگی لەسەر دراوە و لە روویی یاساییە بە ھیچ شێوەیەک ناکرێت بگەرێینەوە سەری.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان ساڵی پار مۆدیلێکی دیکەیان ھەبوو ئەویش بایکۆتکردن بوو دوایی دەچوونە دەرەوە، لایەنەکانی دیکە دەیان توانی گفتوگۆ لە بارەی بودجە بکەن، بەڵام دوای ئەوە زانیان کە لەمە سەرکەوتوو نابن، ئێستا ئەم شێوازە بەکاردێنن، ئەمەش روونە کە بەرەو ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەچین و ھیچ کارتێکی دیکەیان بەدەست نییە لەمە زیاتر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار