بەریتانیا : رەوشی عێراق هاوشێوەی سوریا نییە

بەغدا / KDP.info - حكومەتی بەریتانیا رەوشی عێراق بەبەراورد لەگەڵ رەوشی سوریا بە جیاواز دەزانێت، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەگەڵ هۆشیاری زیباری وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ سازیكرد: وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەغدا رایگەیاند: رەوشی سوریا بەرەوشی عێراق بەراورد ناكرێت، لەبەر ئەوەی جیاوازی زۆر لەنێوان هەردوو وڵات لە زۆربەی فاكتەرەكانەوە دەبینرێ، ئەوەی ئێستا لە سوریا لە عێراقی جیاواز دەكاتەوە، ئەوەیە كە خەڵكی سوریا ئێستا بە باروۆخێكی ناهەموار تێپەر دەبێت و پێویستیان بە هاوكاری نێودەوڵەتی مرویی هەیە، بۆیە پێویست دەكات هەموولایەك دەستی هاوكاری بۆ خەڵكی سوریا درێژ بكات، شایەنی باسە: دوێنێ سێشەممە ئەلیستر بیرت وەزیری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرۆكایەتی شاندێكی بەرگری و ئابووری بەریتانیا گەیشتە بەغدا.




