میشیَل كیلو: پێویستە سەربەخۆیی بدرێتە كوردانی سوریا

سوریا- KDP.info/ ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی فورمی دیموكراسی بۆ سووریا و هەروەها ئەندامی چالاكی بەرهەڵەستكاری رژێمی سوریا میشیَل كیلو رایگەیاند كە ساڵانێكی درێژە كە رژێمی سوریا زڵمی لە هاووڵاتییە كوردەكان كردووە و كاتی ئەوە هاتووە كە لە سوریا دان بە هەبوونی سەربەخۆییەكی دیموكراتیكی كوردیدا بنرێت.
میٍشیَلل كیلو لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا گوتی: من وەكو چالاكێكی سیاسی سوریا بەو پەڕی هێز و توانایی خۆمەوە پشتگیری لە سەربەخۆییی دیوكراتیك بۆ گەلی كورد لە سوریا دەكەم و ئەگەر پێكهاتەكانی دیكەی سوریایش دەیانەوێت لە سوریای دوای ئەسەد لە ئارامی و تەباییدا بژین ئەوا پێویستە سەربەخۆییی دیموكراتیكی كورد بناسن.
كیلو ئاماژەی بەوە كردووە كە لە عێراقیش دەسەڵاتدارانی بەغدا لە دژی سەربەخۆیی دیموكراتیكن بۆ كورد، بەڵام ئەمە لە كاتێكدایە لە عێراقدا تەنیا لە نێو سنورەكانی حكوومەتی كوردیدا ئارامی و پێكەوە ژیان هەیە. بۆیە پێویستە پێكهاتەكانی سوریا ئەزموونی عێراق لە بەرچاوبگرن و بەر لە هەر شت دان بە سەربەخۆیی دیوكراتیك بۆ گەلی كورد لە سوریادا بنێن، چونكە ئارامی و تەبایی لە ناوچە كوردییەكانی سووریادا دەبێتە هۆكاری ئارامی و تەبایی لە ناوچەكانی دیكەی سوریا.




